Fatma Esma Arslan
05 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2022
داکار - AA
لە هێرشێکی تیرۆریستییدا بۆسەر بنکەیەکی سەربازیی لە ناوەڕاستی مالی، ٢٧ سەرباز کوژران و ٣٣ی دیکەش برینداربوون.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سوپای مالی-یەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی لە ناوچەی مۆندۆرۆ ناوەڕاستی وڵاتەکە.
لە دوای هێرشەکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سەربازان و تیرۆریستەکاندا دروست بووە و تیایدا ٢٧ سەرباز کوژراون و ٣٣ی دیکەش برینداربوون.
لە هێرشەکەدا، هەروەها حەوت سەرباز بێ سەروشوێن بوون و ٧٠ تیرۆریستیش لە چالاکی خراون.
سەرۆکایەتی کۆماری مالی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە کە بەهۆی قوربانییانی هێرشەکەوە لە نیوە شەوەی پێنجی ئادارەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی رادەگەیەنن.
وڵاتانی بورکینا فاسۆ، مالی و نیجەر لە ناوچەی کەنار بیابان کە بە سێ وڵاتە سنوورییەکە ناسراون، رووبەڕووی هێرشی گرووپەکانی سەربە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەلقاعیدە. و داعش دەبنەوە.
سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٣ەوە هێزی سەربازی بیانی لە مالی-دا جێگیرکراون، وڵاتەکە رووبەڕووی هێرشی چەکداری دەبێتەوە.