03 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2020
به‌رلین - AA
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ، ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌كردنی كۆتاییهات كه وه‌ك گرتنه‌به‌ری رێوشوێن به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) خۆی كهرهنتینهكردبوو.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، ستیفن سیبێرت، له لێدوانێكیدا باسی له‌وه كرد كه مێركڵ ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی كۆتاییهاتووه و ده‌ستی به كاركردووهتهوه.
سیبێرت باسی له‌وه كرد كه سێ پشكنینی كۆرۆنا بۆ مێركڵ كراوه و هه‌مووی نێگه‌تیڤ ده‌رچووه.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و پزیشكه‌ی كه له ١٩ی ئاداردا مێركڵی كوتا پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو، ئه‌نگێلا مێركڵ ئێواره‌ی ٢٢ی ئادار خۆی كه‌ره‌نتینه كرد.