Mohammed Baqi Hussein
23 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2016
ئەمڕۆ سەرۆكوەزیرانی توركیا، ئەحمەد داودئۆغڵو لەگەڵ هەریەك لە راوێژكاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێركڵ، سەرۆكی پەرلەمانی یەكێتیی ئەورووپا دۆنالد توسك و جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتیی ئەورووپا فرانس تیمێرمانس، سەردانی كەمپی نیزیپی دوو دەكەن كە چوار هەزار و 818 پەنابەری سووری لەخۆگرتووە.
هەریەك لە داودئۆغڵو، مێركڵ، توسك و تیمەێرمانس سەردانی كەمپی نیزیپی دوو دەكەن كە مانگی شوباتی 2013 لەلایەن دەزگای ئافادەوە لەسەر رووبەری 145 هەزار مەتر چوارگۆشە دروستكرا و چوار هەزار و 818 پەنابەری سووری لەخۆگرتووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسانی ئافاد وەرگیراوە، كەمپەكە 282 كارمەندی هەیە. یاریگایەك، پاركێكی وەرزشی، دوو شوێنی جل شۆردن، ماركێتێك، دوو سەرتاشخانە، مزگەوتێك، دوو هۆڵی تەلەڤزیۆن و دوو هۆڵی ئینتەرنێت لەخۆدەگرێت.
لەو رۆژەوەی كەمپەكە دروستكراوە 363 منداڵ تێیدا لەدایك بوون و هەزار و 857 منداڵی سووری تێیدا درێژە بە خوێندن دەدەن.