Abdullah Shukur
25 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2018
پاریس - AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن رایگەیاند "لە سایەی ھەماھەنگی ئەورووپا، رێککەوتنێکی باشمان ئەنجامدا کە پارێزگاری لە بەرژەوەندی و بەھاکانمان دەکات و ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی ھەماھەنگی نزیک لەگەڵ بەریتانیا".
لە دوای پەسندکردنی رێککەوتنی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا کە بە برێکزیت ناسراوە، راگەیەنراوی سیاسی کە تیایدا پەیوەندی لایەنەکان لەگەڵ بەریتانیا لە داھاتوودا دیار دەکات لە لایەن سەرۆکی ٢٧ وڵاتی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا لە شاری برۆکسل پەسند کرا.
لەمبارەیەوە سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن گوتی: " لە سایەی ھەماھەنگی ئەورووپا، رێککەوتنێکی باشمان ئەنجامدا کە پارێزگاری لە بەرژەوەندی و بەھاکانمان دەکات و ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی ھەماھەنگی نزیک لەگەڵ بەریتانیا. گرنگی رۆڵی بەریتانیا لە ئەورووپا بەردەوامە".
ماکرۆن بەرگریی لەوەش کرد کە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەی گەلان بکرێت، پێویستە چاکسازی بکرێت.