Ahmet Dursun,Zahir Sofuoğlu
03 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2025
تاران ــ AA
جێگری سەرکۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی، محەمەد جەواد زەریف نووسراوی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە کە محەمەد جەواد زەریف نووسراوی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی پێشکەش بە سەرکۆماری وڵاتەکەی، مەسعود پزیشکیان کردووە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە تا ئێستا مەسعود پزیشکیان، وەڵامی نووسراوی دەستلەکارکێشانەوەكەی محەمەد جەواد زەریفی نەداوەتەوە.
محەمەد جەواد زەریف لە کابینەکەی حەسەن ڕوحانی لە ساڵی ٢٠١٣ تا ساڵی ٢٠٢١ وەزیری دەرەوەی ئێران بوو، ھەروەھا بە ئەندازیاری رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ دادەنرێت.
لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو، محەمەد جەواد زەریف بە جێگری سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان بۆ کاروباری ستراتیژی دەست نیشان کرابوو.