Zana Natık Kerem
28 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لە گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا.
محەمەد حەلبوسی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی: "پیرۆزبایی لە گەلی تورکیای دۆست دەکەین، بەبۆنەی سەرکەوتنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی دیموکراسی لە تورکیا".
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاندووە: "پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەین، بەبۆنەی دووبارە ھەڵبژاردنەوەی وەک سەرکۆماری تورکیا".
محەمەد حەلبوسی هەروەها نووسیوویەتی:
"بە خۆشحاڵییەوە دەڕوانینە پتەوترکردنی پەیوەندیی و هاریکارییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لە چەندین بواردا، ھیوای خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی زیاتر بۆ تورکیا دەخوازین".