Zana Natık Kerem
08 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر رایگەیاند کە جارێکی دیکە ئیسرائیل بە پاڵپشتیی نێودەوڵەتی، ھێرشکردە سەر فەڵەستینییەکان و قودسی پیرۆز و جەختیش دەکاتەوە لەوەی کە دەبێت قودس بۆ ھەموو ئاینەکان بێت.
موقتەدا سەدر سەبارەت بە پێشھاتەکانی رەوشی قودسی رۆژههڵات'ی داگیركراو و مزگەوتی ئەقسا تویتێکی بڵاوکردەوە و تیادا نوووسیوویەتی: "جارێکی دیکە ئیسرائیل بە پاڵپشتیی نێودەوڵەتی، ھێرشکردە سەر فەڵەستینییەکان و قودسی پیرۆز".
راشیگەیاندووە: "دەبێت قودس بۆ ھەموو ئاینەکان بێت نەک بۆ گرووپێک تاوانبار کە مانای پیرۆزی، ئاین و بیروباوەڕ نازانێت و بەبێ ھیچ بیاونووێک خۆی کردووە بە پاسەوانی قودس، بێ ئەوەی شایستە بێت".
سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر ھەروەھا نووسیوویەتی: "ھەموو ئەو ھێرشانە لە کاتێکدا ئەنجامدراون کە زۆربەی سەرکردە عەرەبەکان، بێ دەنگن و وک ئەوەی قودس ھی ئیسرائیل بێت کە لە راستییدا قودس ھی دانیشتوانەکەیەتی".
ئەوەشی نووسیووە: "بەڵێ ئەو دەستدرێژییەی کە لە مانگی رەمەزاندا دژبە نوێژخوێنان لە قودس ئەنجامدراوە، تاوانێکە دەبێت نەک تەنھا لەسەر ئاستی فەڵەستین بەڵکو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی، بەرپەرچی بدرێتەوە".
موقتەدا سەدر بۆ فەڵەستینییەکان نووسیوویەتی: "پاڵپشتی ئێوە دەکەین، دژبە دوژمنی ئێمە و ئێوە دوژمنی خوا، مرۆڤایەتیی، ئاین و ئاشتییە".
مانگی سووری فەڵەستین لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە بۆ سەر فەڵەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقسا لە خۆرهەڵاتی قودس و، دەروازەی شام و شێخ ئەلجەراح لە ناوچەی شاری دێرین، ٢٠٥ فەڵەستینی برینداربوون و، ٨٨ کەس لەو بریندارانەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی قودس.