Mohammed Baqi Hussein
21 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2016
راگه‌یه‌نرا مۆریتانیا قبوڵیكردووه میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی بكات.
باڵیۆزی مۆریتانیا له قاهیره وهدادی وه‌له‌دی سیدی هه‌یبه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی بكات كه پێشتر بڕیاربوو له مه‌راكیشی پایته‌ختی وڵاتی مه‌غریب ئه‌نجامبدرێت و پاشان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
هه‌یبه رایگه‌یاندووه له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا ده‌كرێت.