Mohammed Baqi Hussein
21 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2016
له‌قۆناغی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا كه بڕیاره 8ی تشرینی دووه‌م به‌ڕێوه‌بچێت، پارتی دیموكرات له ویلایه‌تی نێڤادا و پارتی كۆمارییەکان له ویلایه‌تی كارۆلینای باشوور هه‌ڵبژاردنی به‌راییان ئه‌نجامدا.
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و پالێوراوی پارتی دیموكرا هیلاری كلینتۆن، له هه‌ڵبژاردنی به‌رایی ویلایه‌تی نێڤادا به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی بێرنی سانده‌رس سیناتۆری ویلایه‌تی ڤێرمۆنتدا سه‌ركه‌وت. هه‌رچه‌نده ئه‌نجامی كۆتایی رانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌نجامە به‌راییه‌كان كلینتۆن به‌به‌ده‌ستهێنانی سه‌دا 52ی ده‌نگه‌كان به‌سه‌ر سانده‌رسدا سه‌ركه‌وتووه.
كلینتۆن له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی تۆماركردووه و زۆر خۆشحاڵه. ساندهرسیش سوپاسی ده‌نگده‌رانی ویلایه‌ته‌كه‌ی كردووه كه پشتیوانی‌یان لێكردووه.
له پێشبڕكێی نێوان پاڵێوراوانی كۆماری‌دا سه‌رمایه‌دار و موڵكدار دۆناڵد تره‌مپ، سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كانیدا تۆماركرد.
له‌كاتێكدا ئه‌نجامی به‌شێكی كه‌م له هه‌ڵبژاردنی به‌رایی كۆماریخوازه‌كان له ویلایه‌تی كارۆلینای باشوور ئاشكراكراوه، تره‌مپ به به‌ده‌ستهێنانی نزیكه‌ی سه‌دا 33 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند سه‌عاتی ئاینده‌دا تره‌مپ سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی گوته‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌ردوو ویلایه‌ته‌كه ئاشكرابكرێت.
له دوایین هه‌ڵبژاردنی به‌راییدا 9ی شوبات له ویلایه‌تی نیو هامپشایر پاڵێوراوی دیموكراته‌كان سانده‌رس سه‌دا 60ی ده‌نگه‌كان و پاڵێوراوی كۆماریخوازه‌كان دۆناڵد تره‌مپ سه‌دا 35ی ده‌نگه‌كانی كۆكرده‌وه و سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.