Abdullah Sarica
15 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت)، لەو ئۆپەراسیۆنەی لە ناوچەی مەتینا لە باکووری عێراق ئەنجامیدا کە پێشتر نۆ سەرباز تێدا شەهیدبوون، هولیا مەرجەن-ی لەچالاکی خست کە یەکێکە لە بەناو بەرپرسانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، میت ئۆپەراسیۆنێکی دژ بەو تیرۆریستانە ئەنجامداوە كە دەرکەوتووە لە تورکیا و باکووری عێراق بەشداریان لە ژمارەیەکی زۆر کردەدا کردووە دژ بە هێزە ئەمنییەکان.
یەکێک لەو تیرۆریستانەی لە ئۆپەراسیۆنی میت و سوپای تورکیادا لە چالاکی خرا، هولیا مەرجەن بوو کە ناوە نهێنییەکەی "پەیمان باگۆک"ە و یەکێکە لە بەناو بەرپرسانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە.
هەروەها دەرکەوتووە کە تیرۆریست مەرجەن ٣٢ ساڵە لە ناو کادرانی شاخی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەدایە.