Erbil Başay,Dmitri Chirciu
18 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2020
به‌رلین- AA
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین به ته‌له‌فۆن تاوتوێی دۆخی بێلاڕووسیان كرد.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، ستیفن سایبهرت، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه له‌میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئه‌نگێلا مێركڵ و ڤلادیمیر پوتین تاوتوێی دۆخی بێلاڕووسیان له‌دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له ٩ی ئابدا، كردووه.
ستیفن سایبهرت رایگه‌یاندووه: "راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به گرنگییه‌وه جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه به‌مه‌به‌ست زاڵبوون به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كه‌دا پێویسته حكوومه‌تی بێلاڕووس خۆی له به‌كارهێنانی توندوتیژیی دژی خۆپیشاندانی ئاشتییانه بگرێت، ده‌ستگیركراوه سیاسییه‌كان ده‌ستبه‌جێ ئازادبكات و دیالۆگێكی نیشتمانیی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن و كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ستپێبكات".
هاوكات له راگه‌یه‌نراوێكدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه، كرملین ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه لایه‌نی رووسی جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆی بێلاڕووس مایه‌ی قبوڵكردن نییه و هۆشداریی له گه‌وره‌بوونی قه‌یرانه‌كه داوه.
هاوكات بڕیاره سبه‌ینێ له لووتكه‌یه‌كی نائاساییدا كه له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه سازده‌كرێت، سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دۆخی بێلاڕووس تاوتوێ بكه‌ن.