Hamza mansur . Sarmand Hameed
25 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2016
مێژوونووسی دیاری ئوردنی عەلی موحافز لەسەر شكستی هەوڵی كودەتا شكستخواردووە سەربازییەكەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی هێنا و رایگەیاند هوشیاری سیاسی گەلی توركیا، شكستی بەو كودەتایە هێنا.
دەربارەی هەوڵی كودەتا شسكتخواردووە سەربازییەكەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، مێژوونووسی دیاری ئوردنی علی موحافز كە خاوەنی كتێبی "توركیا لە نێو كەمالی و ئەردۆغانی"ـیە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "هوشیاری سیاسی گەلی توركیا لە دیارترین ئەو هۆكارانە بوو كە شكستی بە هەوڵی کودەتا شكستخواردووە سەربازییەكەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی هێنا، بەوەی ئەوان بەخێرایی بەدەم داواكەی سەرکۆماری وڵاتەكەیان رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە چوون و رژانە سەر شەقامەكان تا سیستەمی حكومڕانی دیموكراسی و ئازادی بۆ هەموو جیهان بسەلمێنن، ئەمە سەرباری ئەوەی، گەلی توركیا توانایەكی بەهێزی بەرگری هەیە".
موحافز باسی لەوەشكرد، ئێستا توركیا خاوەن سەقامگیرییەكی ئەمنییە، كە گەلی ئەو وڵاتە لە ساڵانی رابردوودا لە كاتی كودەتاكانی رابردوودا پێویستیان هەبوو، شکستهێنانی هەوڵی كودەتا سەربازییەكەی ئەمجارەش، بەهۆی سەقامگیری دۆخی ئەمنی و ئابووری ئەو وڵاتە و هەروەها گەلی توركیاش خواستی گۆڕانكارییان نەبوو، بۆیە ئەمە ئەوپەڕی هوشیاری سیاسی گەلی توركیا دەگەیەنێت.
مێژوونووسەكە دەڵێت: "ئەو چوار كودەتایانەی كە لەماوەكانی رابردوو لە توركیا روویانداوە، سەرباری جیاوازی كاتەكانی نێوانیان، بەڵام لە رووی هۆكار و پاڵنەرەكانەوە لەیەك دەچن، لەوانە خراپی دۆخی ئابووری و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی بە هەڵسەنگاندنی كودەتاچییەكانی ساڵی 1960، ململانێی نێوان چەپڕەو وراستڕەوەكان لە 1971 و بێ توانایی پارتە سیاسییەكان بۆ بەدیهێنانی زۆرینەی رەها وهەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی گشتی لە ساڵی 1980 و بەرەنگاری ئیسلامییەكان و كودەتا بۆ سەر خۆیان لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوو".
لە كۆتایی قسەكانیدا عەلی موحافز ئاماژەی بەوەدا: "كودەتاچییەكان لە كودەتاكانی رابردوویان، هەوڵیاندا دەستووری نوێ دەربكەن كە تێیدا دەسەڵاتی هێزی سەربازی فراوان دەكرد و هەژموونی زیاتری دەخستە سەر پارتە سیاسییەكان، ئەمانەش كاریگەری روونن لەسەر ژیانی سیاسی لە توركیا، هەروەها گەلی توركیا لەگەڵ ئەمانە ئەزموونێكی سەختی هەیە لەوەی هێزی سەربازی حكومڕانی خراپی هەبوو لە كاروباری نێوخۆ و دەرەوە".
دەرنگانی شەوی 15ی تەمووز، لە شاری ئەنقەرە و ئیستانبۆڵ لە توركیا، رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی لە میانی داخستنی ئەو پردەی كە هەر دوولای ئیستانبوڵ پێكەوە دەبەستێتەوە، دەستبەسەرداگرتنی هەندێک لە دامەزراوە فەرمییەكانی راگەیاندن و هەوڵی كودەتایەكی سەربازییاندا.