Sarmand Hameed
11 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی سەرۆکوەزیرانی بەحرێن، خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی ئاراستەی شا و خەڵکی بەحرەین کرد.
مەسرور بارزانی لە تویتێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، تیایدا رایگەیاندووە: "سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی شا و خەڵکی بەحرێن دەکەم بە بۆنەی کۆچی دوایی خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "شازادە خەلیفە کەسایەتییەکی رێزلێگیراو و بە ئەزموونی ناوچەکە بوو".
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکوەزیرانی بەحرێن، خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.