Ömer Aşur Çuhadar,Zana Natık Kerem
21 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو داوای کرد کە وێڕای شەڕ و ناکۆکییەکان، گفتوگۆکان لە ناوچەی دەریای رەش بەردەوام بێت.
مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی ھاریکاری ئابووریی دەریای رەش لەڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسەوە تویتێکی بڵاوکردەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا سوپاسی مۆڵدۆڤای کردووە لەھەمبەر سەرۆکایەتیکردنی خولی پێشووی رێکخراوی ھاریکاری ئابووریی دەریای رەش و ھیوای سەرکەوتنی بۆ سربیا خواستووە لە سەرۆکایەتیکردنی ئەم خولەی رێکخراوەکە.
مەولود چاوشئۆغڵو نووسیوویەتی: "وێڕای شەڕ و ناکۆکییەکانی ئێستا (رووسیا-ئۆکراینا)، پێویستە گفتوگۆکان لە ناوچەکەماندا بەردەوام بێت".
رێکخراوی ھاریکاری ئابووریی دەریای رەش لە ساڵی ١٩٩٣دا بە پێشنیازێکی تورکیا دامەزرا کە ١٣ وڵات لەنێویاندا رووسیا، ئازەربایجان و ئۆکراینا تیایدا ئەندامن.