Seval Ocak Adıyaman
21 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "بە ئەگەری زۆرەوە لەبارەی کەمترین کرێی کار لەگەڵ وەزیری پەیوەندیدار دادەنیشم و خوا یار بێت ئەویش بڵاو دەکەینەوە".
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیا، بردنەوەی مۆندیالی ٢٠٢٢ لە ئەرجەنتین پیرۆز کرد و پیرۆزبایی میواندارێتیکردنی مۆندیالەکەیشی بەشێوەیەکی سەرکەوتوو لە قەتەر کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان بە ئاماژەدان بەوەی کە سبەی هەوڵ دەدەن کێشەی کەمترین کرێی کار چارەسەر بکەن، گوتی: "بە ئەگەری زۆرەوە لەبارەی کەمترین کرێی کار لەگەڵ وەزیری پەیوەندیدار دادەنیشم و خوا یار بێت ئەویش بڵاو دەکەینەوە".

سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی گەشەسەندن و پێشکەوتنەکانی تورکیاوە گوتی: ئەمساڵ بە گەشەی ئابووری تورکیا بە نزیکەی رێژەی لەسەدا ٤-٥ دادەخەین. تاکوو ئێمە لە پڕۆژەکانی پیشەسازیی بەرگری' زیاتر بەرەو پێش هەنگاو بنێین لە ناوخۆ و دەرەوە کەسانێک زیاتر هەراسان دەبن".
ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە رێگە نادەن ئەوانەی بە فیداکاری دەوڵەت، توانیویانە قەرز لە بانک وەربگرن لە دەرەوەی ئەو ئامانجەی قەرزەکەیان بۆ وەرگرتووە، پارەکە بەکاربهێنن.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "مێزێک کە شەشی دەنگی جیاوازی لەسەربێت. هەریەکەیان لەپشتەوە خەنجەر لەوی دیکە بدات و دەنگی شەڕ و ناکۆکییان بگاتە کەشکەڵانی فەلەک، ناتوانێت ببێتە نوێنەری گەلەکەمان".
