Emre Gürkan Abay
17 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2020
مۆسكۆ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له باره‌ی پرسی ئیدلب-ه‌وه رایگه‌یاند "توركیا و رووسیا به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ماهه‌نگی بۆ گه‌یشتن به رێكکه‌وتنی كۆتایی".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ئیزڤێستیای رووسی، باسی له دوایین پێشهاته‌كانی ئیدلب كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌بێت كۆمه‌ڵێكی زۆر هه‌نگاوی پێویست له‌و شاره بگیردرێنه‌به‌ر و گوتی: "توركیا و رووسیا بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی له‌بارەی ئیدلب به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ماهه‌نگی. كۆتا وه‌ڵامیش له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه، دوای كۆتایی هاتنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی شاندی وڵاته‌كه‌مان له مۆسكۆ ئه‌نجامی ده‌دات، ئاشكرا ده‌كرێت. پێویسته رێگانه‌ده‌ین پرسی سووریا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان توركیا و رووسیا دروست بكات".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو کە دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی هه‌ردوو وڵات له مۆسكۆ، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه ئایا ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر پێویسته یاخود نا.