Mustafa Deveci
27 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2019
قودس - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو دوێنێ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی پارته‌كه‌یدا "پارتی لیكۆد" كه ماوه‌یه‌كی زۆره سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به جیاوازییه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و، سه‌رله‌نوێ به سه‌رۆكی ئه‌و پارته هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
له كێبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی پارته‌كه‌دا كه له‌نێوان ناتانیاهو و په‌رله‌مانتاری لیكۆد، گیدۆن ساعر به‌ڕێوه‌چوو، كه تیایدا له‌سه‌دا 48،94ی ئه‌ندامانی پارته‌كه كه 116 هه‌زارن له 100 ناوه‌ندی جیای هه‌ڵبژاردن ده‌نگیاندا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك.
به پێی ئاماره به‌راییه‌كان، رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی ناتانیاهو له‌سه‌دا 72،5 و ركابه‌ره‌كه‌شی له‌سه‌دا 27،5 بووه.