Alııa Raımbekova
27 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2019
له ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له‌جۆری Fokker 100 له كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی له شاری ئاڵماتی له كازاخستان، 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 66 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن لیژنه‌ی بارودۆخی له‌ناكاوی كازاخستانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه فڕۆكه‌كه سه‌ربه هێڵی ئاسمانی بێك ئایر بووه و له كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی له شاری ئاڵماتی له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبووندا كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه.
پارێزگای ئاڵماتی بڵاویكرده‌وه له فڕۆكه‌كه‌دا 93 سه‌رنشین هه‌بوون كه هه‌شتیان منداڵ و و پێنجیان تیمی فڕۆكه‌وانیی بوون.
له كاتێكدا تیمه‌كانی ته‌ندروستی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و رووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه 15 كه‌سن، سه‌رۆكی ئیداره‌ی ته‌ندروستی ئاڵماتی، توهان ئابیلدایێڤ برینداربوونی 66 كه‌سی راگه‌یاند.
له لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی پێشخستنی پیشه‌سازی و ژێرخانی كازاخستان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تا هۆكاری رووداوه‌كه ئاشكرا ده‌كرێت كار و چالاكییه‌كانی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی بێك ئایر راگیراون.
هه‌روه‌ها لیژنه‌ی كایه‌ی ئاسمانیی مه‌ده‌نی كازاخستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كرد كه تا ئاشكراكردنی هۆكاری رووداوه‌كه گه‌شت به فڕۆكه‌ی Fokker 100 راگیراوه.