Muhammet Ali Kemal,Sarmand Hameed
27 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2016
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بینیامین ناتانیاهو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن ئەنجامدا و سوپاسی هەوڵەکانی ناوبراوی کرد لەپێناو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و تورکیا.
بەپێی ئەو روونکردنەوەیەی کە لەلایەن کۆشکی سپییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە: ''سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەرێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە جێگری سەرۆکی ئەمریکاوە کردووە بەمەبەستی سوپاسکردنی لە پشتیوانییکردنی دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا. لای خۆیشییەوە جۆ بایدن پیرۆزبایی لە ناتانیاهو کردووە بەبۆنەی رێککەوتنەکەوە و جەختی لە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و بەرژەوەندییە ئابووری و ئەمنییەکانی نێوان وڵاتانی رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست کردووەتەوە''.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە بەرپرسێکی باڵای تورکیاوە دەستکەوتوون، کارەکانی رێککەوتنەکەی نێوان ئیسرائیل و تورکیا بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، رۆژی یەکشەممە ٢٦ی حوزەیران لە رۆما کۆتاییهاتووە.