Mohammed Baqi Hussein
27 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به هه‌نگاوێكی گرنگ ناوبرد و رایگه‌یاند کە ئه‌و رێككه‌وتنه كاریگه‌ریی مه‌زنی ده‌بێت بۆ گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی.
ناتانیاهۆ كه دوێنێ به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا، ماتیۆ ره‌نزی وئه‌نجامدانی چه‌ند دیدارێكی دیكه گه‌یشته رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیری كۆبوویەوه.
ناتانیاهۆ رایگه‌یاند له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كیری، جگه له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا-ئیسرائیل، بابه‌ته ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكردووه و له‌باره‌ی رێككه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا گوتی: "هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان. رێككه‌وتنی ئیسرائیل-توركیا كاریگه‌ریی مه‌زنی ده‌بێت بۆ ئابووریی ئیسرائیل".
لای خۆیه‌و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جۆن كیری له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌وه گوتی: "زۆر خۆشحاڵین به‌م پێشهاته ئه‌مه هه‌نگاوێك بوو ده‌مانویست بگیرێته‌به‌ر".
هاوكات ئه‌مڕۆ سه‌عات یەک به‌كاتی ناوخۆی توركیا، ناتانیاهۆ و بینالی یڵدرم له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا روونكردنه‌وه له‌سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ده‌ن و به رای گشتیی راده‌گه‌یه‌نن.