Muhammet Ali Kemal
02 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2017
بڕۆکسل- AA
بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەکەی ناو یانەیەکی شەوانەی شەوی سەری ساڵەوە لە شاری ئیستانبوڵ، ئاڵاکانی نێو بارەگای ناتۆ لە بڕۆکسل بۆ نیوە داگیران.
ناتۆ لە رێگەی داگرتنی ئاڵای ناو بارەگاکەیەوە، هاوخەمی خۆی بۆ تورکیا نیشاندا. دەستبەجێ لەدوای رووداوەکە سکرتێکری گشتیی هاوپەیمانییەکە، یەنس ستۆڵتەنبێرگ لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئیدانەی هێرشەکەی کرد و جەختی لە هاوخەمی و هاوسۆزی لەگەڵ تورکیادا کردەوە، هەروەها داوای کرد ئاڵاکان بۆ نیوە دابگیرێن. لەبەرامبەر ئەمەشدا ئاڵای ناتۆ و وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانییەکە کە لەبەردەم بارەگای ناتۆدایە لە بڕۆکسل، بۆ نیوە داگیران و بۆ دوو رۆژ بەوشێوەیە دەمێننەوە.
پێشتریش ناتۆ لە دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی ئەتاتورک، بڕیاری داگرتنی ئاڵاکانی بۆ نیوە دابوو. هەروەها لەدوای هێرشەکانی سەر هەریەک لە فەڕەنسا، بەلجیکا و ئەڵمانیا ناتۆهەمان بڕیاری دابوو.