تێنسوانی ئیسپانی رافایل ناداڵ، دوای ئەوەی لە یاری پێش كۆتایی خولی ئێكسۆن مۆبیل بۆ تێنسی كراوە، بە ئەنجامی دوو كۆمەڵە بەرامبەر كۆمەڵەیەك سەركەوت بەسەر تێنسوانی ئەڵمانی پیتەر گیۆزۆزیسكی، گەیشتە یاریی كۆتایی خولەكە.
ئەنجامی كۆمەڵەكان بەمشێوەیە بوو: ٤-٢، ٦-٢، ٦-٣.
بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە لە دۆحەی پایتەخت یاری كۆتایی خولی ئێكسۆن مۆبیل لەنێوان ھەردوو یاریزان رافایل ناداڵ و گایل مۆنفیڵس بەڕێوەبچێ.
مۆنفیڵس لە یاریی پێش كۆتایی دا سەركەوتنی بەسەر تێنسوانی ئەڵمانی مایەر تۆماركردبوو بە ئەنجامی دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر.