Zuhal Demirci
01 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2023
له‌نده‌ن-AA
نمایشی نه‌ریتی رێپێوانی سه‌ری ساڵ كه ساڵانه له له‌نده‌ن پایته‌ختی به‌ریتانیا سازده‌كرێت، ئه‌مساڵیش هه‌زاران كه‌س به جۆش و خرۆشه‌وه بینه‌ری بوون.
له زۆرێك له وڵاتانی جیهانه‌وه سەماکاران، میوزیكژه‌نان و هونەرمەندانی نمایشكار لە بەشدارییان لە کاروانی رێپێوانهكهدا کرد، کە لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێ‌دا لەبەردەم هۆتێلی بەناوبانگی زه ریتز-ه‌وه لە گرین پارک دەستیپێکرد.

ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مۆدێلی جۆراوجۆری ئۆتۆمبێل و ئۆتۆمبێلی هەڵم و دووچه‌رخه و ئەسپ بەشدارییان لە كاروانی نمایشه‌كه‌دا پێكرا.
كاروانی نمایشه‌كه له هه‌ریه‌ك له شه‌قامی رێجنت، پۆڵ مۆڵ، گۆڕه‌پانی فرافڵگار و وایتهۆڵ-ه‌وه تێپه‌ڕی كه ناوچه‌ی گرنگ و دیاری پایته‌ختن.
نمایشه‌كه له‌لایه‌ن هه‌زاران كه‌س كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كۆببوونه‌وه، به جۆش و خرۆش و تامه‌زرۆییه‌وه ته‌ماشا كرا.
رێوڕه‌سمی رێپێوانه‌كه كه له كاتژمێر ١٢:٠٠دا ده‌ستیپێكرد، كاتژمێر ١٥:٣٠ له گۆڕه‌پانی په‌رله‌مان كۆتاییهات.