Hemın Othman Mohammed
20 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2016
گوته‌بێژی نووسینگه‌ی رێكخستنی كاروباری مرۆیی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، یانس لایهرك، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دوای كردنه ئامانجی كاروانی هاوكاریی مرۆییەکان له‌لایه‌ن هێلیكۆپته‌ره‌كانی سه‌ربه رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه له شاری حه‌له‌ب، سەرجەم كاروانی هاوكارییه مرۆییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سووریا هه‌ڵپه‌سێردراون.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، كه له نوسینگه‌ی جنێڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سازیكرد، لایهرك ئاشکرایکرد له‌چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منیی به‌په‌له‌دا، ته‌واوی چالاكیی ئه‌و كاروانانهیان هه‌ڵپه‌ساردووه كه له سووریا هاوكاریی مرۆییان هه‌ڵگرتووه.
گوتیشی: "سوورین له‌سه‌ر مانه‌وه له سووریادا و گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاریی به‌كه‌سانی لێقه‌وماو".
یانس لایهرك لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆلو باسی له هه‌ڵپه‌ساردنی كاری كاروانی هاوكارییهكانیانی نەتەوەیەکگرتووەکان كرد له سووریا و گوتی: "بڕیاره‌كه پێشتر نه‌دراوه و ئه‌مڕۆ داومانە. چونكه كاروانی هاوكارییه‌كان كه له 40 بارهه‌ڵگر پێكهاتووه و له ده‌روازه‌ی سنووریی چیلڤهگۆزوی سەربە پاریزگای هاتایه‌وه بۆ ناوچه‌ی خۆرهه‌لاتی حه‌له‌ب به‌ڕێكراوه، ماوه‌ی شه‌ش رۆژه له ناوچه‌كه چاوهڕێدەکات".
لایهرك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو دوای هێرشی هێلیكۆپته‌ره‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر كاروانی هاوكارییه مرۆییه‌كان له حه‌له‌ب، ئه‌مڕۆ بریاردرا ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه لەسەر سنووری توركیا - سووریا له چاوه‌ڕوانیدان، به‌رده‌وامبن له چاوه‌ڕوانی و گوتی: "چالاكی ته‌واوی كاروانی هاوكارییه‌كان له ناوه‌وه‌ی سووریا و ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه دێن هه‌ڵپه‌سێردراون، به‌ڵام ئه‌و هاوكارییه مرۆییانه‌ی له رێگه‌ی ئاسمانه‌وه دابه‌شده‌كرێن ئەمڕۆش به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها به‌رنامه مرۆییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كاروانهكانیش درێژه‌یان هه‌یه".
هاوكات گوته‌بێژی نووسینگه‌ی رێكخستنی كاروباری مرۆیی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان باسی له‌وه‌كرد قورسه وادەی دەستکردنەوەی بە ناردنی كاروانی هاوركارییهكان دیارییبکرێت و ئومێدی خواست دوای نه‌مانی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كان له سووریا، دووباره ده‌ست به ناردنی هاوكارییه‌كان بكه‌نه‌وه.