Betül Yürük
25 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2022
نەتەوەیەکگرتووەکان - AA
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئانتۆنیۆ گوتەرێس، ئیدانەی کودەتا سەربازييەکەی بورکینا فاسۆی کرد و داوای سەرکردەکانی کودەتاکە کرد کە چەکەکانیان دابنێن.
لەو راگەیەندراوەی کە گوتەرێس لەرێگەی گوتەبێژەکەی ستیفان دوجاریک بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە بە نیگەرانییەکی قوڵەوە چاودێری کودەتاکەی بورکینا فاسۆ دەکەن.
گوتەرێس، ئاماژەی بە نیگەرانییەکانی سەبارەت بە شوێنی سەرکۆمار رۆش مارک کریستیان کابۆری و ئایا پارێزراوە یان نا کرد و بە توندی ئیدانەی ئەو کودەتایە کرد کە لە بورکینا فاسۆ روویداوە.
ئانتۆنیۆ گوتەرێس، داوای لە سەرکردەکانی کودەتاکە کرد کە چەکەکانیان دابنێن و سەرۆکی وڵاتەکە و دامەزراوەکانی بپارێزن و بانگەوازی سەرجەم لایەنەکانی بورکینا فاسۆ کرد کە دانبەخۆدابگرن و رووبکەنە دیالۆگ.
رۆژی یەکشەممە ٢٣ی کانوونی دووەم گرووپێک سەرباز دەستیان بەسەر دەسەڵات لە بۆرکینا فاسۆ گرتبوو و دواتر لە تەلەفزیۆنی فەرمیی وڵاتەکە (RTB) بەیاننامەی ئەنجامدانی کودەتایان خوێندبوویەوە.