Muhammet Tarhan
24 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2025
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی ئایار سەردانی ڕووسیا دەکات.
بە پێی ئەو زانیارییەی کە لە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی دەست کەوتووە، هاکان فیدان لە سەردانێکدا بۆ ڕووسیا کە ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی ئایار ئەنجام دەدرێت، لە لایەن سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین پێشوازی لێ دەکرێت و هەروەها لەگەڵ وەزیری دەرەوە سێرگی لاڤرۆڤ کۆدەبێتەوە.
لە دیدارەکاندا، هاکان فیدان باس لە پەیوەندییەکانی نێوان دوو هێزی گرنگی ناوچەکە، تورکیا و ڕووسیا دەکات و هەروەها هاریکارییەکان لە بواری بازرگانی، وزە و گەشتیاری و زۆر بابەتی دیکە تاوتوێ دەکرێن.
دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و ڕۆڵی تورکیا بۆ نێوەندگیری هەردوو وڵات و هەروەها پرسەکانی هەرێمی وەک سووریا و غەززەش تەوەری دیکەی باسەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسیا دەبێت.