Hemin Hüseyin
12 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2018
هه‌ولێر-AA
بڕیاره كاتژمێر ٧ی به‌یانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به به‌شداری ٢٤ ملیۆن ده‌نگده‌ر ده‌ست پێبكات بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری خۆیان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستنیشان بكه‌ن.
به‌پێی ئاماری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له كۆی ٢٤ ملیۆن ده‌نگده‌ر له سه‌رتاسه‌ری عێراق، سێ ملیۆن و ٣٣٣ هه‌زار كه‌س یه‌كه‌مجاره مافی ده‌نگدانییان هه‌یه و له هه‌رێمی كوردستانیش له كۆی سێ ملیۆن و ١٤٤ هه‌زار و ٧٣٠ ده‌نگده‌ر، ٤٠٠ هه‌زار كه‌س ده‌نگده‌ری نوێن و یه‌كه‌مین جاره ده‌نگ ده‌ده‌ن.
به گشتی له عێراق شه‌ش هه‌زار و ٩٨٦ پاڵێوراو له چوارچێوه‌ی ٨٨ قه‌واره‌ی سیاسیی‌دا خۆیان كاندیدكردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ٣٢٩ كورسی په‌رله‌مانی عێراق.
رۆژی ١٠ی ئایار پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو كه له هه‌رێمی كوردستان ٢٤٧ هه‌زار و ٤٢٢ ده‌نگده‌ر هه‌بوو كه تێیدا له پارێزگای هه‌ولێر له‌كۆی ٩٣ هه‌زار و ٥٧١ كه‌س كه مافی ده‌نگدانییان هه‌بوو ٧٨ هه‌زار و ١٨٦ كه‌س به‌شداری له پڕۆسه‌كه كرد، هاوكات ١١ی ئایاریش ده‌نگدان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ عێراقییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌مڕۆش پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.