Hemin Hüseyin
12 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2018
هه‌ولێر-AA
دوای به‌شداریكردنی له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كرد و رایگه‌یاند كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گرنگی خۆی هه‌یه و داوای له هاووڵاتییان كرد كه بە پێچه‌وانه‌ی كه‌شوهه‌وا کە ساردە، بە گه‌رم و گوڕی به‌شداری لە پڕۆسه‌كه‌دا بكه‌ن.
له كۆنگرهیەکی رۆژنامه‌وانییدا، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ عێراق و رۆژێکی گرنگە بۆ گەلانی عێراق و پرۆسەیەکی دیموکراسییە کە لە رێگەی سندوقی دەنگدانەوە خه‌ڵكی عێراق نوێنەری خۆیان دیاری دەکەن و ھیوادارین کە خەڵکی کوردستان بڕۆنه سەر سندوقەکانی دەنگدان و ئەمڕۆش بۆ کوردستان رۆژێكی گرنگە. ھیوادارم ھیچ کەسێک سارد نه‌بێته‌وه چونکە ئەم ھەڵبژاردنە گرنگی خۆی ھەیە و ھیوادارم بە خێر‌و خۆشی بۆ تەواوی خەڵکی کوردستان و عیراق بگەڕێتەوە".
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: "ھێشتا زووە بۆ باسکردنی حکوومەتی داھاتوو، بێگومان ھیچ لایەنێک ناتوانێت بەبێ ھاوپەیمانییهتی لەگەڵ ھێزە سیاسییەکان حکوومەتی داھاتوو پێکبھێنێت، بەتایبەتی پێویستە لەگەڵ کورد تەوافوق بکرێت چونکە پێکھاتەیەکی گرنگی عێراقە".
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، ئەوەی لە رابردوو روویداوە ئەزموونێک بووه و نابێت دووبارە بێتەوە چونکە ١٢ ساڵە ھەموو کێشەکان ھەڵپەسێردراون و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه لە داھاتوودا دووباره نه‌بێته‌وه پێویستە ھاوسەنگیی سیاسی لە عێراق دروست ببێت، ئەوەیشی کە وەک کێشە لە نێوان ھەولێر و بەغدا ھەیە نابێتە ھۆی سەقامگیری سیاسی لە عێراق.
هه‌ر سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان وعێراق، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "کێشەی ئێمە پۆست نییە، بەڵکو کێشەی ئێمە ماددەی ١٤٠ و داھات و بژێوییە، بەڵام وەک کورد مافی خۆمانە کە پۆستی سیادیمان ھەبێت لە عیراقی تازەدا".
لەبارەی رەوشی ناوخۆ ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "کێشەکانی ئێمەی کورد پێویستی بە یەکڕیزی زیاتری ناوخۆمان ھەیە و پێویستە ئەو کێشانە چارەسەر بکەین، ھەرچی ھەڵبژاردنیشە دەبوایە ئێمە لانیکەم لە ناوچە جێناکۆکەکان لیستێکی کوردستانیمان ھەبووایە".
له‌باره‌ی بژاردەی کورد له نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی و سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو، نوری مالیكی، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ئێمه مامه‌ڵه‌كه له‌گه‌ڵ كه‌س ناكه‌ین، به‌ڵكو پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سیسته‌م بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به ئامێره تازه‌که‌ی هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ئەم سیستمە زۆر روون و تازەیە و یەکەمجارە لە عێراق تاقی دەکرێتەوە، بەڵام سستە، ھیوادارین کۆمسیۆن گرنگی تایبەت بەو باسە بدات بۆ ئەوەی مافی دەنگدانی عیراقییەان نه‌فه‌وتێت".