Ali Mukarrem Garip
07 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2018
كه‌ركووك - AA
هونه‌رمه‌ندان مه‌حمود تونجه‌ر و موعه‌ززه‌ز ئێرسۆی كه له توركیاوه چوون بۆ شاری كه‌ركووك، بۆ پشتیوانی توركمان و به‌ره‌ی توركمانی عێراق كۆنسێرتێكیان رێكخست.
كۆنسێرته‌كه كه له یاریگای سەورەی شاری كه‌ركووك سازكرا، تیایدا سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق، ئه‌رشه‌د ساڵحی و 18 كاندیدی په‌رله‌مانتاری به‌ره‌كه بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق كه 12ی ئایار به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌شداریان كرد.
هاووڵاتییانی به‌شدار له كۆنسێرته‌كه‌دا به ئاڵای عێراق و توركمانه‌وه به‌شداریان له كۆنسێرته‌كه‌دا كرد.
ئه‌رشه‌د ساڵحی له كردنه‌وه‌ی كۆنسێرته‌كه‌دا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وه‌ك به‌ره‌ی توركمانی عێراق ئامانجیان ئه‌وه‌یه یه‌كگرتنی توركمان ته‌نها هوتاف نه‌بێت و له گۆڕه‌پاندا جێبه‌جێی بكه‌ن.
ئەرشەد ساڵحی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و لیسته‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق له كه‌ركووك پێكیانهێناوه، گشت توركمانه‌كان له ئامێزده‌گرێت.
دواتر هونه‌رمه‌ند مه‌حمود تونجه‌ر چووه سه‌ر سەکۆ و رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی توركمانه‌كان بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردندا سه‌ردانی كه‌ركووكی كردووه.
موعه‌ززه‌ز ئێرسۆی-ش رایگه‌یاند، یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی كه‌ركووك ده‌كات و زۆر خۆشحاڵه.