Hakan Çopur
07 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
گینا هاسپڵ كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كردووە بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ناوه‌ندی هه‌واڵگری (سی ئای ئه‌ی)، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه پاش نیگه‌رانییه‌كانی ژمارەیەک له به‌رپرسانی كۆشكی سپی به‌وه‌ی "ناوێكی ئهشكهنجهدار ناتوانێت له ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌نگ بهێنێت"، خوازیاره بكشێته‌وه.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی، پشتبه‌ستن به چوار به‌رپرسی باڵای كۆشكی سپی كه نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرابكرێت له هه‌واڵێكیدا باسی له‌وه كردووه كه رۆژی هه‌ینی هاسپڵ ویستوویه‌تی له كاندیدی بكشێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆشكی سپی، باس له‌وه كراوه كه تێكه‌ڵاوبوونی ناوی هاسپڵ به‌و ئه‌شكه‌نجانه‌ی له دوای ساڵی 2001 له گرتووخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامدراون، كاری هاسپڵ له ئه‌نجوومه‌نی پیران سه‌خت ده‌كه‌ن.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا سانده‌رز و ژمارەیەک له به‌رپرسانی كۆشكه‌كه، سه‌ردانی ناوه‌ندی CIAیان كردووه له ڤیرجینیا و له‌گه‌ڵ هاسپێل چاوپێكه‌وتنیان ئه‌نجامداوه و رازییان كردووه.
دوای پێشهاته‌كانی رۆژی هه‌ینی، ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌نرا کە هاسپێل به‌رده‌وامه له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ده‌نگدانه‌كه‌ی نێو ئه‌نجوومه‌نی پیران كه ئه‌م هه‌فته‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكادا كه كۆمارییه‌كان سه‌دا 51ی پێكده‌هێنن، چاوه‌ڕوانده‌كرێت هاسپڵ ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبهێنێت.