Sangar Hamad Azeez,Sarmand Hameed
27 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2016
یانەی مانچستەر یونایتد بە فەرمی بۆندی خۆزێ مۆرینهۆی وەک راهێنەری یانەکەی راگەیاند.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا یانەی مانچستەر یونایتد بە فەرمی گرێبەستکردنی لەگەڵ راهێنەری پرتوگالی و راهێنەری پێشوی یانەی چێلسی خۆزێ مۆرینهۆ راگەیاند هاوکات گرێبەستەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت.
لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی یانەکە خۆرێ مۆرینهۆ گوتی: "خۆشحالم کە راهێنەرایەتی یانەیەکی گەورەی وەک مانچستەر یونایتد دەکەم، ئەو یانەیە جگە لە نێوخۆ، لە تەواوی جیهاندا هاندەری هەیە وخاوەنی دەستکەوتی یەکجار مەزنە لە مێژوودا، تامەزرۆم بەوەی کە هەرچی زووە دەست بە ئەرکەکەم بکەم و یانەکەم بەرەو پێش ببەم و لەگەڵ یاریزانان دا دەستکەوت بەدەست بهێنین".
جێگەی ئاماژەیە مۆرینهۆ لە سەرەتای ئەم وەرزەدا بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی دورخرایەوە.