Mohammed Baqi Hussein
07 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریكا، هیلاری كلینتۆن، كه یه‌كێكه له كاندیده سه‌ره‌تاییه‌كانی دیموكراته‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی پۆرتۆ ریكۆدا كه كۆتایی هه‌فته به‌ڕێوه‌چوو، پشتیوانی ژماره‌ی پێویستی نوێنه‌رانی كۆنگرێسی به‌ده‌ستهێناوه كه كاندیدبوونی مسۆگه‌ر ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له راگه‌یاندنی ئه‌مریكادا بڵاوبووه‌ته‌وه، كلینتۆن له پۆرتۆ ریكۆ 68 نوێنه‌ری دیكه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و ژماره‌ی نوێنه‌ره‌كانی گه‌یاندووه‌ته 2 هه‌زار و 384 نوێنه‌ر.
به‌مجۆره كلینتۆن ژماره‌ی پێویستی نوێنه‌رانی بۆ مسۆگه‌ركردنی بوون بە كاندیدی پارتی دیموكرات تێپه‌ڕاند كه 2 هه‌زار و 383 یه.
به‌م ئه‌نجامه كلینتۆن بووه یه‌كه‌م ژنه كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا له‌مێژووی 240 ساڵه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا.
ناوبراو له‌ڕوونكردنه‌وه‌ی دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كاندا گوتی: "له‌ساتێكی مێژووییداین كه هاوشێوه‌ی نه‌بینراوه به‌ڵام هێشتا پێویسته زۆر كاری بۆ بكه‌ین".
بڕیاره دیموكراته‌كان دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تایی له ویلایه‌ته‌كانی كالیفۆرنیا، مۆنتانا، نیوجێرسی، نیو مه‌كسیكۆ، داكۆتای باكوور و داكۆتای باشوور، 14ی ئه‌م مانگه به هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تایی له واشنتۆن دی سی پایته‌خت كۆتایی به هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تایی بهێنێت.
كاندیدی كۆماریخوازهكانیش گه‌وره بازرگان دۆناڵد تره‌مپ له 26ی ئایاره‌وه به كشانه‌وه‌ی ركابه‌ره‌كانی و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌زار و 237 نوێنه‌ر بوونه كاندیدی پارته‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد.
دواجار له مانگی ته‌مووزدا له كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی هه‌ردوو پارته‌كه‌دا كاندیده‌كان یه‌كلایی ده‌بنه‌وه و راده‌گه‌یه‌نرێن.
كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی دیموكراته‌كان بڕیاره 25 بۆ 28ی تهمووز له ویلایەتی فیلادێفیا و كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی كۆماریخوازهكانیش 18 بۆ 21ی تهمووز له كڵیڤلاند به‌ڕێوه‌بچێت.