Hemın Othman Mohammed
09 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2016
له نزیك مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له‌جۆری Su-27 كه‌وته خواره‌وه و، به‌هۆیه‌وه فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌رفاكس، فڕۆكه‌یه‌كی جۆری Su-27ی سه‌ربه (سوارچاكانی رووس) تیمی نمایشی سه‌ربه هێزی ئاسمانی رووسیا، كاتێک له بنكه‌یه‌كی ئاسمانی له ناوچه‌ی پوشكینسكی نزیك مۆسكۆ نیشتووه‌ته‌وه، كه‌وتووه‌ته ناوچه‌یه‌كی دارستان و به‌هۆیه‌وه فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نرا كه فڕۆكه‌كه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له نمایشێكدا له نزیك مۆسكۆ كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.