24 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2019
ئیدلب - AA
له ئاكامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، هه‌شت هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژران كه زۆربه‌یان منداڵ بوون.
به‌پێی روانگەی چاودێرییكردنی فڕۆكه‌كان سه‌ربه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، فڕۆكه جه‌نگییه‌کانی رووسیا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ی سه‌راقیب و گونده‌كانی مارشورین، جوباس و بابیلا.
به‌پێی زانیاریی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی (كڵاو سپیه‌كان) له هێرشی سه‌ر گوندی جوباس، هه‌شت هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون له‌وانه‌یش پێنجیان منداڵ بوون.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی له كاتێكدا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن، هاوكات هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و هاووڵاتییانه بگوازنه‌وه بۆ شوێنه ئارامه‌كان كه له‌ده‌ست هێرشه‌كان هه‌ڵدێن.
هاوكات فڕۆكه‌كانی رووسیا ئه‌و رێگایانه‌ش بۆردومان ده‌كه‌ن كه ده‌چن بۆ ناوچه‌كانی نزیك سنووری سووریا-توركیا.
- هێزه‌كانی رژێم به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی وشكانی
رژێمی ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ ئێران و رووسیای پشتیوانی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه وشكانیهی کە له 20ی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئیدلب ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا ٣٥ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی كۆنترۆڵكردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه تا ئێستا ده‌ربه‌ده‌ربوون به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 215 هه‌زار كه‌س.
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه ئاواره‌ده‌بن به‌زۆری روو ده‌كه‌نه كه‌مپه‌كانی نزیك سنووری سووریا-توركیا، ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون و قه‌ڵغانی فورات.