Sangar Hamad Azeez
04 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2016
ئاستانا - AA
رۆژی ١٠ی ئەم مانگە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین سەردانی تورکیا دەکات.
لە میانی لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان راوێژکاری سەرۆکی رووسیا، یوری ئوشاکۆڤ گوتی: "بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رۆژی ١٠ی ئەم مانگە سەرۆک، ڤلادیمیر پوتین سەردانی تورکیا دەکات".
ئەو راوێژکارە ئەوەشی راگەیاند کەوا لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لە ئیستانبوڵ پوتین بەشداری لە کۆنگرەی جیهانی وزە دەکات.