Mohammed Baqi Hussein
04 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2016
جنێڤ - AA
- نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشنیازی سنوورداركردنی توانای ڤیتۆكردنی ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كات لهبەرامبهر پێكدادانه‌كانی حه‌له‌بدا.
- كۆمسیاری باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، زه‌ید ره‌عد حسێن: "له‌به‌رامبه‌ر تراجیدیای مافی مرۆڤدا له حه‌له‌ب، پێویسته هه‌نگاوی نوێی بوێرانه بنرێت به هه‌وڵی سنوورداركردنی توانای به‌كارهێنانی مافی ڤیتۆ-شه‌وه له‌یه‌ن ئه‌ندامه ههمییشهییهكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه. پێویسته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بێ دواكه‌وتن لهبەرامبهر تاوانی جه‌نگ، تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و جینۆسایددا به‌كارهێنانی مافی ڤیتۆ له‌لایه‌ن ئه‌ندامه ههمیشهییهكانیهوه قه‌ده‌غه بكات. ئه‌م هه‌وڵه گرنگه، بوار بۆ گه‌یاندنی دۆخی سووریا به دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڕه‌خسێنێت".
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشنیازی سنوورداركردنی توانای ڤیتۆكردنی ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كات لهبەرامبهر پێكدادانه‌كانی حه‌له‌بدا.
كۆمسیاری باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، زه‌ید ره‌عد حسێن لهڕوونكردنهوهیهكی نووسراودا رایگه‌یاند کە به‌ڕاستی باوه‌ڕی وایه كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌نگاوی بوێرانه بنرێت.
زه‌ید له‌باره‌ی هه‌وڵی سنوورداركردنی توانای به‌كارهێنانی مافی ڤیتۆ له‌لایه‌ن ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كان "ئه‌مریكا، رووسیا، بەریتانیا، فەڕه‌نسا و چین"ه‌وه له‌ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش گوتی:
"له‌به‌رامبه‌ر تراجیدیای مافی مرۆڤدا له حه‌له‌ب، پێویسته هه‌نگاوی نوێی بوێرانه بنرێت به هه‌وڵی سنووراركردنی توانای به‌كارهێنانی مافی ڤیتۆ-شه‌وه له‌یه‌ن ئه‌ندامه ههمییشهییهكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه. پێویسته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بێ دواكه‌وتن لهبەرامبهر تاوانی جه‌نگ، تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و جینۆسایددا به‌كارهێنانی مافی ڤیتۆ له‌لایه‌ن ئه‌ندامه ههمیشهییهكانیهوه قه‌ده‌غه بكات. ئه‌م هه‌وڵه گرنگه، بوار بۆ گه‌یاندنی دۆخی سووریا به دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڕه‌خسێنێت".
زه‌ید هۆشداریی به رووسیاش دا له‌باره‌ی هێرشه‌كانیه‌وه له سووریا.