Dildar Baykan,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
07 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2018
نیویۆرک - AA
بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٢٠١٨، کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی پیران پارێزگاری‌یان لە کورسییەکانیان کە زۆرینەیە کردووە، هاوکات دیموکراتەکان توانیویانە لە ئەنجوومەنی نوێنەران زۆرینە لە کۆمارییەکان بسەنن.
لە هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسدا، بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان کۆمارییەکان توانیویانە پارێزگاریی لە کورسییەکانیان کە زۆرینەیە، بکەن.
لە هەڵبژاردنەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٢٠١٨، هاووڵاتییان بە مەبەستی هەڵبژاردنی ٣٥ ئەندامی ئەنجوومەنی پیران و هەر ٤٣٥ ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران، روویان لە ناوەندەکانی دەنگدان کرد.
بەپێی ئەو ئەنجامە بەراییە نافەرمییانەی کە میدیای ئەمریکی هەڵیئێنجاون، پارتی کۆماریی لە ئەنجوومەنی پیران کە ١٠٠ کورسییە، توانیویەتی ٥٠ کورسی بەدەست بهێنێت. لەبەر ئەوەش کە جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی پیران ئەژماردەکرێت، کۆمارییەکان توانیویانە زۆرینەی ئەنجوومەنەکە ببەنەوە.
کاندیدی کۆمارییەکان، کیڤن کرەیمەر کە لە ویلایەتی داکۆتای باکوور لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بووە هۆی ئەوەی پارتی دیموکرات دووەم کورسی لە ئەنجوومەنی پیران لەدەستبدەن.
هەروەها کاندیدی کۆمارییەکان، مایک براون کە لە ویلایەتی ئیندیانە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بووە هۆی ئەوەی پارتی دیموکرات یەکەم کورسی لە ئەنجوومەنی پیران لەدەستبدەن.
له ویلایه‌تی تێكساس كه بووه شانۆی ململانێ له نێوان كاندیدانی كۆمارییەکان و دیموكراته‌كان، سیناتۆر تێد كروز توانی پارێزگاری له مانه‌وه‌ی كورسیه‌كه‌ی بكات.
- یه‌كه‌م خانمه سیناتۆر له تێنێسی
دوای ئه‌وه‌ی سیناتۆری كۆماریی، بۆب كرۆكه‌ر له ویلایه‌تی تێنێسی خانه‌نشین بوو، له‌سه‌ر لیستی هه‌مان پارت مارشا بلاكبێرن هه‌لبژێردرا. بلاكبێرن له مێژووی ویلایه‌ته‌كه‌دا بووه یه‌كه‌م خانمه سیناتۆر.
- دیموكراته‌كان له شه‌ش ویلایه‌تی دیكه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا
له لایه‌كی دیكه‌وه و له چوار ویلایه‌تی دیكه‌دا كاندیدی دیموكراته‌كان دووباره بۆ ئه‌نجوومه‌نی پیران هه‌ڵبژێردران. له ویلایه‌ته‌كانی تێنێسی و یووتا دوو ناوی نوێ چوونه ئه‌نجوومه‌نی پیران و سیناتۆرێكیش توانی دووباره سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێته‌وه و پاریزگاری له كورسییه‌كه‌ی بكات.
بەرلە هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیراندا، كۆمارییه‌كان 51 سیناتۆریان هه‌بوو و له به‌رامبه‌ردا دیموكراته‌كان، 49 سیناتۆر.