Emre Gürkan Abay
23 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2022
مۆسکۆ - AA
گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ، سەبارەت بە ئەگەری جێگیرکردنی هێزی ئاشتیی ناتۆ لە ئۆکراینا، رایگەیاند: "ئەوە دەبێتە بڕیارێکی زۆر بێباکانە و مەترسیدار. هەر بەرکەوتنێکی نێوان سوپاکەمان لەگەڵ سوپای ناتۆ، رەنگە ببێتە هۆی کەوتنەوەی دەرەنجامی قوڕس کە ناتوانرێت قەرەبوو بکرێتەوە".
لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان، پێسکۆڤ لە مۆسکۆی پایتەختی وڵاتەکەی هەڵسەنگاندنی بۆ جەنگی ئۆکراینا کرد.
پێسکۆڤ باسی لەوە کرد کە دەستپێشخەری لەبارەی بلاوکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە زیانەکانی سوپای رووسیا لە ئۆکراینا تایبەتە بە وەزارەتی بەرگریی رووسیاوە و، گوتى: "هەرکاتێك بە پێویستیانزانی، ئهوا ئەوان زانیاری زیادە بڵاودەکەنەوە. ئۆپەراسیۆنەکە بە پێی پلان و ئەرکەکان بەردەوامە. سوپاکەمان تەقە لە مەدەنی ناکات مەگەر ئەوان تەقەیان لێ بکەن".
هەروەها پێسکۆڤ باسی لەوە کرد کە ئەوان بە نەرێنییانە لە جێگیرکردنی هێزی ئاشتیی ناتۆ لە ئۆکراینا دەڕوانن و، رایگەیاند: "ئەوە دەبێتە بڕیارێکی زۆر بێباکانە و مەترسیدار. هەر بەرکەوتنێکی نێوان سوپاکەمان لەگەڵ سوپای ناتۆ، رەنگە ببێتە هۆی کەوتنەوەی دەرەنجامی قوڕس کە ناتوانرێت قەرەبوو بکرێتەوە".