Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
04 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2019
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به هه‌واڵی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له باكووری خۆرئاوای سووریا و رایگەیاند "ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه راگرتنی ئه‌و هێرشانه‌یه كه مه‌ده‌نی و ژێرخانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌نه ئامانج".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ئه‌و ئاگربه‌سته بڵاوكرده‌وه كه له ئیدلب راگه‌یه‌ندراوه.
مۆرگان ئۆرتاگوس رایگه‌یاند ''ئه‌مریكا به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له هه‌واڵی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ده‌كات له باكووری خۆرئاوای سووریا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه راگرتنی ئه‌و هێرشانه‌یه كه مه‌ده‌نی و ژێرخانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌نه ئامانج''.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه كرده‌وه كه له پێناو ئاگربه‌سته‌كه دراون و رایگه‌یاند ''سوپاسی هه‌وڵه‌كانی توركیا و رووسیا ده‌كه‌ین بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی کە له مانگی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ له سۆچی له‌سه‌ری رێككه‌وتن''.
مۆرگان ئۆرتاگوس هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس كرد له‌باره‌ی ئاگربه‌سته‌كه و رایگه‌یاند ''ئه‌مریكا له‌و باوه‌ڕه‌دایه چاره‌سه‌ری سه‌ربازیی له سووریا نابێت. له سووریادا ته‌نها چاره‌سه‌ری سیاسیی ده‌توانێت داهاتوویه‌كی ئارام و سه‌قامگیر بۆ هه‌موو سووریه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات''.
هاوكات گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه كرد وه‌ك ئه‌مریكا پشتیوانیی له‌و هه‌وڵانه ده‌كات كه به رابه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌نرێن له پێناو چاره‌سه‌ری سیاسیی‌دا.
رووسیا، ئێران و توركیا له سێزدە‌هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گهرهنتیكاران كه له شاری نور سوڵتان پایته‌ختی كازاخستان به‌ڕێوه‌چوو رێككه‌وتن له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی به‌رجه‌سته بۆ به‌رگرتن له زیانی مه‌ده‌نی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی كارمه‌ندانی سه‌ربازی گهرهنتیكاران له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب.