Zehra Aydın Turapoğlu
13 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه له ئه‌نجامی هێرشی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه به هاوه‌ن بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كیان له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "چنگ-ھەورەتریشقە" له باكووری عێراق سه‌ربازێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماری وه‌زاره‌ته‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه بنكه‌یه‌كی سوپای تورکیا له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "چنگ-ھەورەتریشقە" له باكووری عێراق، له‌لایه‌ن تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌وه به هاوه‌ن په‌لامار دراوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا سه‌ربازێك به سه‌ختی برینداربووه و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كان، گیانی له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامی تیرۆریسته‌كان كه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، دراوه‌ته‌وه و به پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان سێ تیرۆریست له چالاكی خراون. ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامن".