Orhan Onur Gemici
02 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، ڵۆید ئۆستن ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی به‌رگریی دووقۆڵی و ناوچه‌یی و هاریكاریی له بواری ئه‌منییدا، ئاڵوگۆڕ كراوه.
اكار و ئۆستن جه‌ختیان له گرنگیی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌رێگه‌ی هاریكاریی و هه‌ماهه‌نگیی نزیكتری نێوانیان كردووه‌ته‌وه.