Zana Natık Kerem
11 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2019
بەغدا ــ AA
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی بەسەردانێک کە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت گەیشتە بەغدا.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە سەرکۆماری ئێران بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکوومەتەکەی گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لە لایەن وەزیری دەرەوەی عێراق، محەمەد حەکیم پێشوازی لێکراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا کە حەسەن روحانی لەگەڵ گەیشتنی بۆ بەغدا سەردانی شاری کازمییەی کرد بەرلەوەی لە لایەن سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح لە کۆشکی سەلام پێشوازی لێ بکرێت.
بە گوتەی سەرچاوەکە، سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا بە جیا لەگەڵ سەرکۆمار، بەرھەم ساڵح و سەرۆکوەزیران، عادل عەبدولمەھدی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی و لەگەڵ مەرجی باڵای شیعە، عەلی سیستانی ھەروەھا ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی دیکە کۆدەبێتەوە.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد کە ئەم سەردانەی حەسەن روحانی بۆ بەغدا ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت کە لە میاندا ژمارەیەک یاداشتانەی لێکتێگەیشتن لە بواری ئابووری لەگەڵ بەرپرسانی عێراق واژوو دەکات.