Gökhan Çeliker,Mohammad Kara Maryam
29 نیسان 2024•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2024
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان لە ڕیاز لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن کۆبووەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس، ڕایگەیاندووە کە ھاکان فیدان لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جھیانی لە ڕیاز لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن کۆبووەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، وردەکاری زیاتر لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە، نەخراوەتەڕوو.