İsmet Karakaş
29 نیسان 2024•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2024
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت)، بڵاویکردەوە لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە ناوچەی خواکورک لە باکووری عێراق ئەنجامدراون ١٥ تیرۆریست لەچالاکی خراون، کە لە ئامادەکارییدا بوون بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، میت گرووپێکی تیرۆریستی ئاشکراکردووە کە کاریان کردووە بۆ ئەنجامدانی هێرش و پەلامار بۆ سەر یەکەکانی سوپای تورکیا و بنکە سەربازییەکانی سەر سنوور.
میت بڵاویکردەوە لەو ئۆپەراسیۆنانەی لە هەفتەی ڕابردوودا ئەنجامدراون، ١٥ تیرۆریست کە بەناو بەپرسانی ڕێکخراوەکەشیان لەنێودایە، لەچالاکی خراون.