Gökhan Kurtaran,Rewa Mahmood Hasan
01 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2019
لەندەن - AA
وەزیری بەرگری بەریتانیا گاڤین ویلیەمسۆن لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە دزە پێکردنی چاوپێکەوتنە نهێنیەکانی لەگەڵ کۆمپانیای هواوی بۆ میدیاکان، لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانییەوە لەکارەکەی دوورخرایەوە.
لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیاوە ئاماژە بەوە کراوە، لە نامەیەکدا سەرۆکوەزیران تێریزا مای کە بۆ وەزیری بەرگری ویلیەمسۆن نوسیوێتی دەڵێت، "بەداخێکی زۆرەوە گەیشتمە ئەو بڕوایەی چیتر متمانەی تەواومان پێت نەبێت".
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە وەزیری ئافرەت و یەکسانی، پێنی مۆردوانت بۆ وەزیری بەرگری بەریتانیا دانراوە لەبری ناوبراو.
هەفتەی پێشوو لە میدیای بەریتانیادا ئاماژە بەوە کرابوو حکوومەت بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی تۆڕی 5G ئامادەکاری دەکات بۆ پێدانی مۆڵەتی سنووردار بە کۆمپانیای هواوی.
دوای ئەمە حکوومەتی بەریتانی و دەزگای هەواڵگری لەبارەی دزەپێکردنی ئەو هەواڵەوە لێکۆڵینەوەیەکیان لەبارەی سەرچاوەی هەواڵەکەوە دەستپێکرد.