Yasin Yorgancı
20 کانوونی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2025
ئەنقەرە - AA
ئەمریکا وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ١٣ی کانوونی یەکەم کە بووە هۆی کوژرانی دوو سەرباز و هاووڵاتییەکی ئەمریکایی، دەستپێکی ئۆپەراسیۆنێکی لە سووریا ڕاگەیاند.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پیت ھێگسێس لە پەیامێکدا لە هەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی کۆمپانیای X کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، دەستپێکی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دژ بە داعش لە سووریا ڕاگەیاند.
بە گوتەی پیت ھێگسێس، ناوی ئۆپەراسیۆنەکە "چاوی شاهین" ڕاگەیاندراوە.
لە ١٣ی کانوونی یەکەم، لە شاری تەدموور هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا و بە هۆیەوە دوو سەرباز و هاووڵاتییەکی ئەمریکایی کوژرا.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا پیت ھێگسێس جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکەیان وەک وەڵامدانەوەیەکی هێرشەکانی داعشە بۆ سەر هێزەکانیان.