Zana Natık Kerem
19 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2022
ھەولێر ــ AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی خولی ٧٧ەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، گەیشتە نیویۆرک.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، فوئاد حوسێن گەیشتووەتە نیویۆرک کە لە میانیدا بەشداری لە کۆبوونەوەکانی خولی ٧٧ەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەکات.
ھەروەھا راشیگەیاندووە کە فوئاد حوسێن، بەنوێنەرایەتیی عێراق، بەشداریی لە زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەدا دەکات کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێن.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی دەرەوە و گەورە بەرپرسانی وڵاتاندا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پاڵپشتییکردنی وڵاتان لە عێراق و بەشدارییکردنیان لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان تاوتوێ دەکات و جەخت دەکاتەوە لەسەر سیاسیەتی دەرەوە و رۆڵی گرنگی عێراق لە پتەوترکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.