Tufan Aktaş
20 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2020
ئيستانبوڵ - AA
ئەنجوومەنى ئاشتى و ئاسايشى يەكێتى ئەفريقا، لە دواى كودەتا سەربازييەكە، ئەندامێتى مالى هەڵپەسارد.
بەگوێرەى ئەو روونكردنەوەى كە هەژمارى تايبەتى ئەنجوومەنەكە بڵاوكراوەتەوە، تاكو سەرلەنوێ بونياتنانەوەی شیرازەی دەستوور، بريارى هەڵپەساردنى ئەندامێتى مالى راگەيەنراوە.
لە روونكردنەوەكەدا، داواكراوە كە بە زووترين كات سەركۆمارى مالى ئيبراهيم بوباكار كايتا و سەرۆكوەزيران و ئەندامانى ديكەى حكومەت كە لەلايەن سوپاوە دەستبەسەركراون ئازادبكرێن.