Abdullah Shukur
02 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2018
باماكۆ - AA
سه‌ركۆمارى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمارى مالى، ئیبراهیم بۆوبهكار كیتا كۆبووه‌وه.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گەشتێکدا بۆ وڵاتانی ئەفریقا سەردانی هەریەک لە جەزائیر، مۆریتانیا و سەنیگالی کرد بوو، لە ئێستادا له مالی دایه.
كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو سه‌رکۆمار له كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى كۆماری مالی دوور له چاوى كامێركان بەڕێوەچوو ماوەی یه‌ك كاتژمێرى خایاند.
هەر یەک لە هاوسەری ئەردۆغان، ئەمینە ئەردۆغان و وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵوو وەزیری ئابوری، نیهات زەیبەکچی و وەزیری کو‌لتوور و گەشتیاری، نومان کورتوڵموش و وەزیری خۆراک ، کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، ئەحمەد ئەشرەڤ فاکیبابا و وەزیری گومرگ و بازرگانی، بولەنت توفەنکچی و ژمارەیەک پەرلەمانتار یاوەری ئەردۆغانن لە گەشتەکەیدا.