Hüseyin Bağış
11 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2023
ئیزمیر- AA
هێزەکانی سەربە فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا، ٦٠ کۆچبەری نایاساییان رزگارکرد کە لەلایەن هێزهكانی یۆنانەوە ناچارکرابوون رووبکەنەوە کەناراوەکانی قەزاکانی چەشمە، دیکیلی و سەفەریهیسار.
لەو راگەیەندراوەی کە لە ماڵپەڕی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکان بەلەمێکی چووپیان لە سنوورە ئاوییەکانی قەزای چەشمە دەستنیشان کردووە کە لە جووڵەدا بووە.
هێزەکانی سەربە فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا، ٢٨ کۆچبەری نایاساییان رزگارکرد کە لەلایەن هێزهكانی یۆنانەوە ناچارکرابوون رووبکەنەوە کەناراوەکانی قەزاکە.
هەروەها تیمەکان ٣٢ کۆچبەری نایاسایی دیکەیان لە کەناراوەکانی قەزای دیکیلی و سەفەریهیسار رزگارکرد کە لەلایەن هێزهكانی یۆنانەوە ناچارکرابوون رووبکەنەوە کەناراوەکان.
دوایی راییکردنی کارەکانیان، کۆچبەرە نایاساییەکان رەوانەی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگاکە کراون.